٢٤ نیسان ٢٠٢٥ - ٠٠:٤٧
Source: Mehrnews
باخچەلی: کاتی ئەوەیە پەکەکە چەک بنێژێت

ڕێبەری پارتی جووڵەی نەتەوەیی تورکیا لە پەیامێکدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی پەکەکە و ڕادەست کردنی چەکەکانیانی کرد.

 دەوڵەت باخچەلی، ڕێبەری مەهەپە، لە پەیامێکدا بە ئاماژە بە زەروورەتی بەرەوڕووبوونەوەی ڕیشەیی لەگەڵ تیرۆر و توندڕەو، ڕایگەیاند: ئامانج گەییشتن بە تورکیایەکی بێ تیرۆر، نیشانەی ورەی نەتەوەیی ئێمە لە سەدەی نوێیە. چی دیکە کاتی ئەوە هاتووە کە چەکەکان بنێژرێن و دەرکەی سیاسەتی دیمۆکراتیک بە بێ هیچ ناوبژیوانێک، بێ وەستان و ڕوون بکرێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: دانانی چەکی خوێناوی، ئەمەگداری بە بایەخە مرۆییەکانە. ئەو ڕێگایە نابێت دوابخرێت. پارتی کرێکارانی کوردستان ئەبێ بە بەڕێوەبردنی کۆنگرە، بە پێی پەیامی 27 ی فێڤریە لە ئیمرالیەوە، پێکهاتگەی ڕێکخراوەیی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەکەکانیان ڕادەستی کۆماری تورکیا بکەن.


باخچەلی بە ئاماژە بە ڕەوتی ئەرێنی لە تورکیا، جەختی کرد: لە حاڵێکدا کە لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا و لە باکوورەوە تا باشوور، سروەی ئاشتی، برایەتی و سەقامگیری خەریکە دێت، هەر هەوڵێک بۆ لاواز کردنەوەی ئەو کەشە، خەیانەتە.

هەروەها وتیشی: ئەگەر کەسانێک خوازیاری شەڕێکی دیکەن ئەوا ئێمە ئامادەین. بەڵام ڕێگای ڕاست، ئاشتی، گفتوگۆ و دانانی چەکە. داهاتووی تورکیا بە ئاشتی چێ دەکرێت، نەک بە هاندان و ئاژاوە.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha